سنوونێ؛ به تەقینەوە خێزانێك بوونه پێنج قوربانی
ئه‌گه‌رچی هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی کۆمەڵگای بۆرگی سەر بە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال، به هۆی چییه‌وه بووه كه له ئاكامدا خێزانێكی پێنج كه‌سی دوویان گیانیان لە دەست داوە و سێیشیان بریندار بوونە.
(نایف سەیدۆ) له‌وباره‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی، ''تا ئێستا دیار نییە کە تەقینەوەکە بەهۆی چییه‌وه روویداوە، هه‌ڵبه‌ت باس لەوە دەکرێ کە بەهۆی مینێکی کۆنەوە بووبێ و، بۆچوونێکی دیکەش هەیە کە ده‌ڵێ بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە بووبێ. به‌ڵام بڕیارە سبەی رێکخراوێکی ئەمەریکایی بچێتە شوێنی رووداوکە و لێکۆڵینەوە بکات، چونکە ئەو رێکخراوە پسپۆڕییان لە بواری پووچەڵکردنەوەی مینە.''
وك (سه‌یدۆ) گوتی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کراون بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.
kdp-
