ئەو گەنجانەی خەندەقیان لە باکوور هەڵدەکەند، هێنراونهته شنگال
(وەیس نەواف) سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچكهی شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پەکەکە ئهو چەکدارانهی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کە بەشێکی زۆری ئەو ئەوانە بوون لەناو شارەکانی باکووری كوردستاندا خەندەقی پێ هەڵدەکەندن، هێناونهته شنگال و گوتی: "پەکەکە بە گوێی کەس ناکات، تەنانەت بەدەم بانگەوازی سەرکردەکانیانەوە ناچن.. ئهوان سەرکێشی دەکەن و رێگری لە پێشمەرگە دەکەن، بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دێن و دەچن و حساب بۆ ئیدارەی شارەکە ناکەن، بە ئارەزووی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن.''
(نهواف) دهڵێ: "هەرئەوەندە دەزانی هەر ڕۆژە و حزبێکی نوێیان راگەیاندووە، چوار پێنج کەس کۆ دەکەنەوە و ئاڵایەک بەرز دەکەنەوە و دووسێ چەکداریش لە دەوری خۆیان كۆ دهكهنهوه؛ خۆی ئهم كار و كردهوهی پهكهكه هیچ سیمایەکی شاری بە شنگالەوە نەهێشتووە، ئەو شارە وای لێهاتووە هیچ رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی ئامادە نهبێ کاری تێدا بکات".
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچكهی شنگال ههروهها گوتی: "پەکەکە نایەوێت بە گوێی ئێزدییەکان بکات، ئەگەرنا پیاوماقووڵ و کەسایەتیی ئێزدیان چەندین جارە داوایان کردووە شنگال چۆڵ بكهن، كهچی چۆڵی ناکهن."
kdp-
