فرۆكەكانی توركیا 4 خانووی هاووڵاتیانى كانی ماسێ دهڕووخێنن
ئەلهند گوگە، بەرێوەبەری شارهدێی كانی ماسێ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند :" فرۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی سەرفەریان لە شارهدێكه بۆردومان كردووە بهو هۆیهوه چوار خانوى هاووڵاتیان ڕووخان، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە".
بەڕێوەبەری شارهدێكه، گوتیشی :" چەكدارانی پەكەكە لە سنوورەكە هاتوچۆ دەكەن و ئەم جارەش خۆیان لە گوندەكە نزیك كردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە فرۆكەكانی توركیا ئەو گوندەیان بۆردومان كردووە".
bas news-
