پەكەكە 4 گەریلای خۆی دەكوژێت

پەكەكە 4 گەریلای خۆی دەكوژێت
دوای ئەوەی ژمارەیەك گەریلای پەكەكە هەڵاتن و كەوتنە بۆسەی سەربازانی ئێرانی و رادەستی پەكەكە كرانەوە، لەلایەن سەركردایەتی پەكەكەوە كوژران.


ئەمڕۆ شەممە هەواڵی كوشتنی ئەو چوار گەریلایە بڵاوبووەوەوە، كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هەوڵیان دابوو ریزەكانی پەكەكە بەجێ بێڵن و هەڵاتبوون.


ئەو چوار گەریلایە خەڵكی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.


بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، ئەو گەریلایانەی پەكەكە لە چیای جاسوسیان كەوتبوونە بۆسەی سەربازانی ئێرانی و دەستگیر كرابوون، دواتریش رادەستی پەكەكە كرابوونەوە و دەستبەجێ گوللەباران كراون.


چەند مانگێك بوو لە بناری قەندیل مەشق و راهێنان بەو گەریلایانەی پەكەكە دەكرا، بەڵام ئەوان لە دەرفەتێكدا توانیبوویان ڕابكەن، كە دووانیان كچن و تۆمەتی خیانەتكردنیان خراوەتە پاڵ.
bas news-
Top