مێژووى توركمان ده‌خرێته‌ پرۆگرامى خوێندنى قوتابخانه‌كانه‌وه‌

مێژووى توركمان ده‌خرێته‌ پرۆگرامى خوێندنى قوتابخانه‌كانه‌وه‌
فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى له‌ ڕێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ نووسینه‌وه‌ى مێژووى توركمان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ پرۆگرامى خوێندن له‌ قوتابخانه‌ توركمانییه‌كان، دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمیش نووسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌كات.



له‌ نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دا كه‌ به‌ ژماره‌ 124 له‌ 8/1/2017 ده‌رچووه‌ و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ هاتووه‌ "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ژماره‌ 2444 له‌ 29/12/2016 بۆتان ده‌نێرین، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ نووسینه‌وه‌ى مێژووى توركمان بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ پرۆگرامى خوێندن له‌ قوتابخانه‌ توركمانییه‌كان، له‌ ڕا و بۆچوونتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌".



نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌لایه‌ن نێچیرڤان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى دیوانه‌وه‌، ئیمزاكراوه‌.
bas news-
Top