ته‌قته‌ق..مامۆستایه‌ك سۆپا سووتاندى و به‌و هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا
له گوندێكى شاره‌دێى ته‌قته‌قى سنورى شارى كۆیه، مامۆستایه‌كى خانه‌نشینكراو به‌هۆى سۆپاوه ده‌ستووتێت و دواتر گیانى له‌ده‌ست دا.
ئامانج جومعه، لێپرسراوى راگه‌یاندنى شاره‌دێى ته‌قته‌ق ئه‌مڕۆ 14 ى كانونى دووه‌م به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" ئه‌و هاووڵاتیه دانیشتووى گوندى سه‌ركه‌ڵكى شاره‌دێى ته‌قته‌قه و مامۆستاى خانه‌نشین بووه و له‌كاتى روداوه‌كه، ته‌نها خۆى له‌ماڵه‌وه بووه".
گوتیشى :" دواى ئه‌وه‌ى كه زانیاریمان پێگه‌یشت به‌وه‌ى گڕ له جه‌سته‌ى به‌ر بووه، پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندارى شاره‌دێى ته‌قته‌ق سه‌دانى ماڵه‌كه‌یمان كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌هۆى سۆپاوه سووتاوه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه دواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى سووتاوى جه‌سته‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌و مامۆستایه ناوى (ئـ، م) ه‌و ته‌مه‌نى 39 ساڵ بووه، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه ماوه‌یه‌كه خانه‌شین كراوه و دواى ڕووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
