ده‌سته‌ى داكۆكى له زانكۆ و په‌یمانگاكان شێواز و شوێنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌گۆڕن
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كى بۆ ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) نێردراوه، هاتووه "به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داواكارى و په‌یامى هه‌مووان به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌سته‌كه‌مان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بایكۆتدا هه‌ستا به ڕێكخستن و ڕابهرایهتیكردنى خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاكى مه‌ده‌نى".
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه "تا چركه ساتى نووسینى ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش له په‌روه‌رده و هه‌ندێك كۆلێج و به‌شدا چه‌ندین مامۆستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن، به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش ئه‌وه‌ى كه هه‌بووه ته‌نها ڕووكه‌ش و نیمچه ده‌وام بووه، بایكۆت وه‌ك نزمترین ئاستى خه‌باتى مه‌ده‌نى بژارده‌ى زۆرینه‌ى مامۆستایان بووه، بۆیه ده‌سته‌كه‌مان تا دوا هه‌ناسه به‌رگرى له‌م خه‌باته مه‌ده‌نییه ناتوندوتیژییه كردووه".
ده‌سته‌ى داكۆكى له زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرایده‌كه‌ن "له ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌وه 15/1/2017 په‌یامى زانستى و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گوێزینه‌وه بۆ ناو زانكۆ، درێژه به خه‌باتى مه‌ده‌نى و چالاكییه جیاجیاكانمان ده‌ده‌ین تاوه‌كو زانكۆكان ده‌كه‌ینه ناوه‌ندى چاره‌سه‌رى كێشه و قه‌یرانه‌كانى كوردستان".
bas news-
