د.به‌رهه‌م ساڵح: بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی پێویسته بچینه به‌غدا نه‌ك تاران و ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن
ئه‌و وتانه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له لەکۆنگرەی دیالۆگی بەغدا كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد به‌به‌شداری به‌رپرسانی باڵای عیراق.
د.به‌رهه‌م ساڵح وتی "كورد له‌سه‌ره‌تادا به‌شداربوون له داڕاشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق و به‌شێكی زۆر له ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هەندێک هەن لەشەقامی کوردی‌دا پێیان وایە کە ئەو مافانە لەئاست چاوەڕوانیدا نین‌و داوای مافی زیاتر دەکەن، بەشێکی دیکە لەشەقامی عەرەبیدا وای دەبینن کە کورد لەوە زیاتریان وەرگرتووە کە شایستەین، ئەوەش کێشەیەکی راستییە لەنێوان سەرکردایەتی کورد‌و بەغدا".
د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بابه‌ته گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا كورد ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه یاخود ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، مافێكی ره‌وای گه‌لی كورده كه بتوانێت خۆی مافی چاره‌ی خۆ نوسینی خۆی دیاریبكات.
رونیشیكرده‌وه "ئێستا كورده‌كان داواده‌كه‌ن ئه‌و بابه‌ته رونبكرێته‌وه‌و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه پێویسته بێین بۆ به‌غدا نه‌ك ئه‌نقه‌ره‌و تاران و واشنتۆن".
به بڕوای د.به‌رهه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئێستا كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ كوردستان دروستكردووه وه‌كو قه‌یرانی ئابوری و نه‌بونی موچه‌و پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێنه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كورد له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه پێویسته ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر یه‌كتر جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش نایانه‌وێت بمێنینه‌وه ئه‌وه رێگه‌كه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا د. بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تەحەدی گەورە دوای ئازادکردنی موسڵ لێکۆڵینەوەیە لەو هۆکارانەی وڵاتەکەیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاند، "ئازادکردنەوەی موسڵ سەرکەوتنە، پێوستە دوای ئەو سەرکەوتنە پێداچوونەوەیەک بەخۆمان‌و وڵاتەکەمان‌و کێشەکانمان بکەین. پێویستە بزانین چۆن ئەو توندوتیژیە کۆتایی پێبهێنین، چۆن ئاژاوەی سیاسیی کۆتایی پێبهێنین."
د. بەرهەم بۆ چارەسەری ئەو دۆخە رایگەیاند کە هەنگاوی سەرەتا دانپێدانانە بەوەی وڵاتەکە ئەو کێشانەی هەیە، "دواتر پێویستی بەئەنجامدانی گفتوگۆیەکی راستی‌و ڕاشکاوانە هەیە بەدوور لەموجامەلەو گشتگیریی."
xendan -
