لەسنوری خانەقین حەشدی شەعبی کەوتوونەتە کەمینێکی داعش

لەسنوری خانەقین حەشدی شەعبی کەوتوونەتە کەمینێکی داعش
لەسنوری خانەقین حەشدی شەعبی کەوتوونەتە کەمینێکی داعش وچەکدارێکیان کوژراوە وشەشی دیکەش بریندارن وئامرلیوایەک و ژمارەیەک پاسەوانیشی ونبوونە و پەیوەندیان نەماوە وگومان دەکرێت کەوتبێتنە دەست داعش.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا عامر رەفعەت بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" پێش دوو رۆژ لیوایەکی حەشدی شەعبی ھەڵمەتێکیان بۆ گوندەکانی سنوری ئیمام وەیس دەست پێکردووە و شەوی رابردووش دووماتۆرسیکلیان بینووە وبەدوایان داچوونە ولەرێگە لەدەوروبەری دێر نەفت شەروپێکدادان لەنێوان ھەردوولا دروست بووە وچەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە وشەشی دیکەش برینداربوونە.

عامر رەفعەت گوتیشی، ھەر لەوشەرە ئامرلیوای ١١٠ی حەشدی شەعبی بەناوی ئەبوکەرار حەیدەری لەگەڵ چەند پاسەوانێکی ونن وھیچ پەوەندیەک بە ئەو نەماوە وھەندێک دەنگۆ ھەیە کە کەوتبێتە دەستی داعش ،چونکە نازانرێت چی بەسەر ھاتووە.

رەفعەت ڕوونیشی کردەوە، ئەوئامر لیوایەی بەبێ گەرانەوەی بۆ سەرکردایەتی خۆی ئەو ھەڵمەتەی دەست پێکردووە ولەئێستاداش دیار نیە کە چی بەسەر ھاتووە
payamner-
Top