گوته‌بێژی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌م ره‌وشه چاك ده‌كه‌ینه‌وه
مه‌حموود محه‌مه‌د له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ لای لایه‌ن سیاسییه‌كان به باشی هه‌ڵسه‌نگاند و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانانه ده‌ربڕی.
له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانكردنی به‌غدا و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاینده‌دا.
هه‌ر له باره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، گوته‌بێژی پارتی گوتی له‌م سه‌ردانه‌دا به‌رچاو روونییه‌ك هاته ئاراوه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گفتوگۆوه‌كان و رێوشوێنی باش گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و ره‌وشه سیاسی و ئابوورییه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
بۆ ئه‌م پرسه باس له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ی بارزانی كرد به‌و میكانیزمه‌ی به هه‌موو لایه‌نێك له‌سه‌ر رێك بكه‌وین.
k24 -
