فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا
فەرماندەیەكی ھێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكە نەیویست ناوی بنووسرێت ھەواڵەكەی بۆ كوردستان24 پشتراست كردەوە و گوتی: "لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانی سەخت نێوان چەكدارانی حەشدی شەعبی و داعش لە ئیمام وەیس كە چەند كاتژمێرێكی خایەند، لیوا ئەبو كەڕار، فەرماندەی لیوای 110 حەشدی شەعبی و سێ لە پاسەوانەكانی كوژران".
روونیكردەوە: "ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی كوردە و دانیشتووی گەڕەكی تۆڵەی شاری خانەقینە".
گوتیشی: "چەند ساتێك دوای شەڕەكە فڕۆكە و ھێلیكۆپتەرەكانی سوپای عێراق بە مەبەستی پاڵپشتی كردن لە ھێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی ھاتنە ناوچەكە و دواتر تەرمەكانیان بردەوە".
ئەمە لە كاتێكدایە دوای ماوەیەك ئێستا جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین دەستیپێكردوەتەوە.
k24 -
