كوردێك له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ناو له منداڵه‌كه‌ی ده‌نێت "كوردستان"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ناچاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌رده‌وامی له ژیانی خۆیان ده‌دات، به‌و پێیه‌ی هیچ رێگه‌چاره‌ی دهربازبوونییان نابێت، له‌و ماوه‌یه‌دا, دوو کچیان ده‌بێت، ناوی یەکێکیان دەکاتە گوڵستان و ئه‌وی دیكه‌ش دەکاتە کوردستان.
لەسەر ئەمەش سێ جار داعش فرمانی سەربڕینی بۆ دەردەکات و تووشی ئەشکەنجەیەکی زیاتر ده‌بێت، بۆ ئەوەی ناوی کچەکانی لە کورديیەوە بگۆڕێت بۆ ئەو ناوانەی رەزامەندی ئەوانی لەسەرە، بەڵام ئەو ناوه‌كانییان ناگۆڕێت و ناسنامەی داعشيش بۆ کچەکانی رەتدەکاتەوە, ئێستا لە کەمپی نێرگزلی نیشتەجێبوونە.
K24-
