ژنە پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان کۆچی دوایی کرد
ژنە ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی دوایی کرد.
رۆژی هەینی 13/1/2017، خاتوو سەبیحە ئەحمەد مستەفا شوان، پەرلەمانتاری خولی پێشوو، کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009 دەرچوو و بووە پەرلەمانتار، لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو سەبیحە ئەحمەد مستەفا شوان، کە خەلکی شارۆچکەی مێرگەسۆرە لە پارێزگای هەولێر، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و بۆ چارەسەری، سەردانی تورکیای کردبوو.
باوکی خاتوو سەبیحە هاوڕێی مستەفا بارزانی، رابەری شۆڕشی ئەیلوول بوو بۆ سۆڤیەت و خۆیشی میدالیای بارزانی نەمری لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتبوو.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009، خاتوو سەبیحە لەسەر لیستی کوردستانی و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆی هەڵبژاردبوو و بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
BAS NEWS-
