ماموستا ئایینیەکەی ھەولێر بەھۆی تەشھیکردن لەوتاردان لادراوە

ماموستا ئایینیەکەی ھەولێر بەھۆی تەشھیکردن لەوتاردان لادراوە
مەلا عەبدوڵا رۆژبەیانی وتارخوێنی مزگەوتی شەھید محشەمەد عەزیز لەشاری ھەولێر لەوتاردان لادراوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەھۆی تەشھیرکردن لەوتارەکانی دوورخراوەتەوە.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەو ماموستا ئایینیه‌ی کە دورخراوەتەوە لەوتاردان فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نییە وخۆبەخشە، وتیشی، دەیان ماموستامان ھەیە داوای مزگەوت دەکات وتاری تێدا بدات، بۆیە مافی خۆمانە لایبدەین.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی: یەکێک لەکۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ئایینی کە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا ناکرێت ھیچ ماموستایەک لەوتارەکانی تەشھیر بەخەڵک بکات ولیژنەیەکی شەرعی لەوەزارەت ھەیە ودانیشتوون وبەڵگە وڤیدیۆ ھەیە کە ئەو ماموستایە ئاینیە تەشھیری کردووە بەخەڵک، بۆیە پێویستە دووربخرێتەوە، له‌ هه‌مان كاتدا فەرمانبەری وەزارەتیش نییە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەوماموستایە لەوتارەکانی ناوی خەڵکی ھێناوە وتەشھیری پێکردووە، ئەمەش ناکرێت لەوتارەکان باسی لێ بکرێت.
PAYAMNER-
Top