دادگایەکی نێوخۆیی بە پێوەری نێودەوڵەتی پێکدەهێنرێ؛ لە بری دادگای لاهای پەنای بۆ دەبردرێ

دادگایەکی نێوخۆیی بە پێوەری نێودەوڵەتی پێکدەهێنرێ؛ لە بری دادگای لاهای پەنای بۆ دەبردرێ
-گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەبەر ئەوەی عێراق لە دادگای لاھای ئەندام نییە، لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆساید سەرقاڵی پێکهێنانی دادگایەکی نێوخۆییە بە پێوەری نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی لەو رێگایه‌وە کار بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش بکرێ.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فوئاد عوسمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا راپۆرتێکی لەبارەی ئه‌وه‌ی له‌بری پەنابردن بۆ دادگای لاهای، شیی کردەوە بۆ ئەوەی تاوانەکانی داعش بە جینۆساید بناسرێن، چونکە لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆساید پێشووتر سکاڵایان لە دادگای لاهای تۆمار کردووە و ئەوانیش لە وەڵامدا گوتوویانە کە عێراق لایان ئەندام نییە، بۆیە ئێستا دادگایەکی ناوخۆیی پێکدەهێنرێ بە پێوەری نێودەوڵەتی و لەو رێگایەوه‌ کار بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش و دادگایکردنی سەرانی داعش دەکرێ.''

گوتیشی، لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆساید لە ئێستادا سەرقاڵی پێکهێنانی ئەو دادگایەن و کار لەسەر بە جینۆسایدناساندی تاوانەکانی داعش دەکات، هاوشێوەی دادگایەکی (رەفیق حەریری.(
kdp-
Top