خورماتوو.. ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەدێی سلێمان بەگ بریندار کرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە گەڕەکی تینی شارۆچکەی خورماتوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، ھەوڵی ڕفاندنی ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەدێی سلێمان بەگیان دەدەن، دواجار برینداری دەکەن.
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ڕاگەیاند: "ئەمشەو پێنجشەممە 12/1/2017، کاتژمێر 8:30 خولەک، لە گەڕەکی تینی شارۆچکەی خورماتوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بە مەبەستی ڕفاندن، ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی محەمەد عەلی عەبدوڵڵا، لە دایکبووی ساڵی 1976، کە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی سلێمان بەگە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەندامەکەی ئەنجومەنی شارەدێی سلێمان بەگ، خۆی بە دەستەوە نەداوە، بۆیە ناچار برینداریان کردووە و گوللەیەکیان لە ئەژنۆی داوە، بە دەسکی دەمانجەکەشان سەری دەشکێنن".
bas news-
