کارزان سەباح هەورامی: بارزانی کوردستانی لە مەترسی پاراست

کارزان سەباح هەورامی: بارزانی کوردستانی لە مەترسی پاراست
ڕۆژنامەنووسێک ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی دەستپێشخەری بارزانییەوە، گرفتێکی گەورە لە کوردستان نامێنێت کە نەیارانی کوردستان دەیانەویست وەک هەلێک بیقۆزنەوە.

کارزان سەباح هەورامی، ڕۆژنامەنووسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (دەنگی عێراق)ی راگەیاند: ماوەیەکی زۆرە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە و هەندێک لایەنی سیاسی عێراق کار لەسەر تێکدانی رەوشی سیاسی کوردستان دەکەن، بە جۆرێک هەرجارە و بە پرۆژەیەک دەیانەویست ئەو دۆخەی لە کوردستان هەیە بەلارێیدا ببەن، کە بەداخەوە هەندێک حزبی کوردستان لەسەروویانەوە بزووتنەوەی گۆڕان کەوتبوونە ژێر سێبەری ئەو سیاسەتە و ماوەیەکی زۆر کاریان لەسەر ئەوە دەکرد کە سلێمانی لە کوردستان جیابکەنەوە، گوتی: "دوای دەستپێشخەری بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی حزبەکان و پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتی بارزانی لوغمێکی گەورەی سیاسی لە کوردستان لادا کە هەوڵ دەدرا لە ئەنجامی دوورکەوتنەوەی حزبەکان ئەو لوغمە بتەقێنرێتەوە".
گوتیشی: "سەرۆک بارزانی ئێستا وەک سیمبولی ئاشتی و بەرخودان لە ناوچەکە پارێزگاری لە هەرێمی کورستان دەکات بۆیە دوای پرۆژەکەی جۆرێک لە ئارامی سیاسی لە کوردستان هەیە، و جۆرێک لە بەدەمەوە هاتنی حزبەکانیش لەسەر پرۆژەکەی هەیە کە جگە لەو پرۆژە لە ئێستادا هیچ دەرچەیەکی دیکە لە ئارادانییە".
Top