لەهەڵمەتێکی فراواندا هاوکاری ههزاران خێزان دەکرێت
رێکەوتی ١٢/١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێک هاوکاری دەوڵەتی کوێتی بۆ ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە دابینکرد، لەو هەڵمەتەدا ٣٥٠٠ خێزانی کەمپەکانی دیبگە سودمەند بوون.
ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە هەڵمەتی هاوکارییەکانی ئەمرۆ رایگەیاند: بڕی ٣٥٠٠ پارسێلی خۆراکی وشک بۆ کەمپەکانی دیبەگە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتەوە دابینکراوە، ٤١٠ پارسێلیان بۆ کەمپی دیبەگە یاریگا دابەشدەکرێت و ئەوانی دیکە لەکەمپەکانی دیکەی دیبەگە بڵاو دەکرێنەوە.
سەبارەت بە هاوکاریەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە داهاتوودا ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ دەوڵەتی کوێتی لەئەمڕۆوە هەتا رێکەوتی ٢٦/١/٢٠١٧ رۆژانە بەردەوام پێداویستی جۆراوجۆر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە لەچەند رۆژی رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی کوێت، نەوت و ئامێری گەرمکەرەوەی بۆ ١٥٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی سێودینان دابینکردووە.
payamner-
