بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی وڵاتان کۆدەبێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەی بارزانی و کۆنسوڵەکاندا باسی شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی دەکرێت.
کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی وڵاتانی جیهان لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان شەڕی داعش دەکات و ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لەنێوخۆی عێراق و لە رۆژئاوای کوردستانیش روویان لە باشووری کوردستان کردووە. هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری وڵاتان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و هاوکاریکردنی ئاوارەو پەنابەران.
20 کۆنسوڵخانەی وڵاتانی جیهان و شەش کۆنسوڵخانەی فەخری و چوار ئۆفیسی هاوکاری و هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
رووداو
