لەباکووری کوردستان ھێرش دەکرێتە سەر پۆلیس
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە شەوی سێشەممە سێ چەکدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کرد و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان روویدا و چەکدارێک دەستگیر کرا و دووی دیکەشی رایانکرد و پۆلیسێکیش لەو شەڕەدا بریندار بوو.
ھەر دوو چەکدارەکەی دیکە بە ئۆتۆمبێل لە ناو شەقامەکانی شارەکە توانیویان خۆیان لە دەست پۆلیس رزگار بکەن کە بە ئۆتۆمبێل بە دوایان کەوتبوون.
رووداوەکەی شەوی رابردووی دیلۆک پاش ئەوەی دێت ئێوارەی دوێنی دوو چەکدار ھێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی و ھەوڵیاندا بچنە ژوورەوە، بەڵام لە خاڵێکی پشکنین بە دووری ٥٠ مەترلە بیناکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی بەردەم بارەگاکە و چەکدارەکان روویدا و لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و ئەوەی دیکەشی رایکرد و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
ھەر پاش ھەردوو ھێرشەکە ھێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیس لەناو شار بڵاوەیان پێکرا و تا ئیستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو دوو ھێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیش ھیچ لێدوانێکیان لەمبارەوە نەداوە کە دوو چەکدار دەستگیر کراون
payamner-
