خەتاری: سەرۆکی حکومەت دەستکراوەی کردووین ھەر چی پێویست بێت بۆ رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی بکەین

خەتاری: سەرۆکی حکومەت دەستکراوەی کردووین ھەر چی پێویست بێت بۆ رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی بکەین



جێگری بەرپرسی نووسینگەی رزگاکردنی کچ و ژنانی ئیزدی دەڵێت، ھەر سێ سەرۆکایەتی عێراق بەھیچ شێوەیەک ھاوکاریان نەکردووە بۆ رزگارکرنی کچ و ژنانی ئیزیدی بەڵام سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەوانی دەستکراوە کردووە ھەرچی پێویستە بۆ زرگاکردنیان بکەین.



جێگری بەرپرسی نووسینگەی رزگاکردنی کچ و ژنانی ئیزدی "دەرمان خەتاری" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "نووسینگەی ئێمە بەردەوام لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی کچ و ژنانی ئێزیدی لە دەست داعش رزگار بکرێن و زۆر ھەولیشمان داوە لەگەڵ سوپای عێراق ھەماھەنگی بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە کچ و ژنانی ئێزیدی لە چوارچێوەی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ رزگاریان بکەین، بەڵام ئامادەنین ھەماھەنگی لەگەڵ ئێمە بکەن."



دەرمان خەتاری گوتی: فەلوجە رزگارکرا و خەریکە موسڵیش وا رزگاردەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک کچی ئێزیدیان رزگار نەکردووە و ئێمە بە ھەوڵەکانی خۆمان توانیومانە دوو ھەزار و ٨٧٣کچ و ژنی ئێزیدی رزگار بکەین.



خەتاری ڕوونیشی کردووە: ھەر سێ سەرۆکایەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەک نە مادی و نە مەعنەوی ھاوکاری ئێمەیان نەکردووە و تەنانەت باسیشیان نەکردووە، بەڵام سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ھەبوونی قەیرانی دارایی ئێمەی دەست کراوە کردووە ھەر چی پێویستە بۆ رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی لە رووی پارەوە دەستکراوەی کردووین.



بەپێی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزیدی تاوەکو ئێستا ٣ھەزار و ٥٠٠کچ و ژنی ئێزیدی لە دەستی داعش ماون.
payamner-
Top