بەوێنە؛ ڕێکخراوێکی ئەڵمانی لە دوو ھەفتەدا شەش سمیناری لە گوند و ناحیەکانی گەرمیان بۆ کچ و ژنان ساز کرد

بەوێنە؛ ڕێکخراوێکی ئەڵمانی لە دوو ھەفتەدا شەش سمیناری لە گوند و ناحیەکانی گەرمیان بۆ کچ و ژنان ساز کرد
ڕێکخراوی وادی لەنێو ناحیە و گوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان, شەش سمیناری ئەنجام دا بۆ ژمارەیەک کچ و ژن, بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانیەکان, ھۆشیارکردنەوە تاک, لە پەروەردەکرنی منداڵان لە کەشێکی ئارام و دوور لە توند و تیژی و ڕاھێنانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و قەبوڵکردنی دەوروبەر. دواتر باسی زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە و ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی خێزانی.



لیلی احمد ئەندامی تیمی پلەی باسی وادی ئەڵمانی به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "چەندین سمینارمان ئەنجامداوە بۆ ژمارەیەکی زۆر ئافرەت, کە سەرەڕای ئەوەی باسی زیان و دەرئەنجامە خراپەکانی خەتەنەکردنی مێینەمان بۆیان روونکردوەتەوە و یاسای ژماری ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠١١مان پێیان ناساندووە, ھۆشیاریەکانمان بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگا و بنبڕکردنی توند و تیژی دژی نەک تەنھا ژن بەڵکو بەرانبەر بە مناڵ, قوتابی و مامۆستا, کوڕ و کچ, پیاو و ژن...ھتد ھەر تاکێکی نێو کۆمەڵگا بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەکان.



وتیشی: ئامانجمان لە سازدانی ئەم سمینارانە ھۆشیارکردنەوەی ھەر دوو ڕەگەزی نێر و مێیە بەمەبەستی پەروەردەکردنی منداڵان بۆ ئەوەی تاک بتوانێت خاوەنی بیر و بڕیاری خۆی بێت و لەشی موڵکی خۆی بێت, وا رابھێنرێت و بتوانێت لەگەڵ دەوروبەر بەشێوەیەکی ئاشتیانە تەعامول بکات.



لیلی احمد راشیگەیاند: لە ساڵی٢٠١٧ دا بەردەوامین لە ھۆشیارکردنەوەی کچ و ژنان, لە زیان و کاریگەریە خراپەکانی خەتەنەکردنی مێینە و ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی, بۆ ئەوەی ئافرەتان بتوانن مافەکانی خۆیان بزانن و پەرەی پێ بدەن. بەزۆری لە سمینارەکاندا جەختمان لەسەر دیاریدەی بەشوودانی کچ لە تەمەنی منداڵی و کارکردن بە منداڵ, دەرکردنیان لەبەر خوێندن, ھێنانی ژنی دووەم...ھتد کردۆتەوه چونکە وەکو ئێمە رۆژانە لە سمینار و چاوپێکەوتنەکانمان دەیبینین لەئێستادا بەزۆری ئەم دیاردانە بەرچاو دەکەون و ژنان پێوەی دەناڵێنن, سەرەڕای ئەوەی قیرانی دارایی کێشە خێزانیەکانی ژنان و تەنانەت کچانیشی قوڵتر کردووە.
payamner-
Top