ئه‌ڵمانیا واده‌ی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان درێژده‌كاته‌وه
نزیكه‌ی 150 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش.
درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كاری ئه‌و هێزانه پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر جێگیركردنی چوار هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌رو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك له مالی له‌گه‌ڵ 350 سه‌ربازی زیاتر له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و فڕۆكانه شوێنه فڕۆكه‌كانی سوپای هۆڵه‌ندا ده‌گرنه‌وه.
دوای بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له مالی ده‌بێته نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز له‌چوارچێوه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 2015 له‌نێوان حكومه‌ت و چه‌كدارانی یاخیبوو واژۆكرا.
جێگیركردنی ئه‌و هێزانه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه.
تائێستا نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له‌مالی كوژراون.
xendan -
