كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كۆتاییهات
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ماڵی نێچیرڤان بارزانی به‌ڕێوه‌چوو و دووه‌م كۆبونهوهبوو دوای په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو.
سه‌عدی پیره، پێش كۆبوونه‌وه‌كه به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاندبوو ، یه‌كێتی وه‌فدێكی جێگیری هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتیدا، كاك كۆسره‌ت سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕوو، كۆبونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی هه‌ردولایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
شاندی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بوو، مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، قادر حه‌مه‌جان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و زرگار عه‌لی، ئه‌رسه‌لان بایز و جه‌میل هه‌ورامی، تێیدا ئه‌ندابوون.
شاندی پارتیش نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی كردوو فازڵ میرانی، عیزه‌دین به‌رواری، ئازاد به‌رواری، مه‌حموود محه‌ممه‌د، رۆژ نووری شاوه‌یس، كاكه‌مین نه‌جار و دڵشاد شه‌هاب له ئه‌ندامانی شاندهكهبوون.
دوای په‌یامه‌كه‌ی بارزانی له20 ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پارتی وه‌فدێكی دانوستانكاری به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی پێكهێناو سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد.
له 19ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو شاندنی پارتی سه‌ردانی سلێمانی كردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان به جیا كۆبوه‌وه.
ئەو ھەوڵە نوێیەی پارتی لەسەر بنەمای پەیامەکەی بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان، دوای زیاتر لەساڵێک دێت لەقوڵبونەوەی کێشەی نێوان لایەنەکان کە لەسەر کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەریھەڵداو دواتر پارتی ڕێگریکرد لەسەرۆکی پەرلەمان لەپشکی گۆڕان کە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لەھەولێر، ھەروەھا وەزیرەکانی گۆڕان-ی لەحکومەت دورخستەوە.
بەپێی پەیامەکەی بارزانی، چارەسەری قەیرانی سیاسیی ھەرێم بەوشێوەیە دەکرێت کە حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پارلەمان کارا بکرێتەوە و سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکومەتێکی نوێ دابمەزرێت و کەسێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم دەستنیشان بکرێت ھەتا کاتی ھەڵبژاردن بۆئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.
xendan -
