ئەمریکا: هۆکاری پڕچەکنەکردنی یهپهگه تورکیایه
مارک تۆنەر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا دوێنێ سێشهممه به كاتی ئهمریكا، سەبارەت بە پرسی پڕچەکنەکردنی یەپەگە وتی"هۆکاری سەرەکی تێڕوانینی تورکیایە ئەمریکا تەنها پشتیوانیی تاکتیکی ئەو هێزانە دەکات".
لە وەڵامی ئەوەی کە ئەگەر هێزە کوردییەکان زۆرینەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدەهێنن، بۆچی تەنها گروپە عەرەبییەکانی ناو ئەو هێزە لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک دەکرێن؟ تۆنەر ئهوهی خستهڕوو، باوەڕیانوایە تەرکیزی پەیەدە لەسەر تێکشکاندنی داعش-ەو لە ڕێگەی پشتیوانیی تاکتیکییەوە لەمەدا یارمەتییان دەدەن.
"ئێمە ئاگاداری تێڕوانینی ئەوانی دیکەشین، مەبەستم لە 'ئەوان' تێڕوانینی حکومەتی تورکیا و هەستیارییەکانی دەورووبەری پەیەدە-یە". مارك تۆنهر وای وت
سەبارەت بە بەشداریکردنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە گفتوگۆکانی ئاشتیی سوریادا ئهو بهرپرسهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا، پشتیوانیی وڵاتهكهی بۆ بەشداریی تەواوی هاوڵاتیانی سوری لەو گفتوگۆیانەداڕاگهیاند به کوردهكانیشهوه.
تۆنهر ئاشكرایكرد، تێڕوانینی ئەوان بریتییە لەوەی پەیەدە لە خاڵێکی ئەو کۆبوونەوانەدا بەشداربێت.
xendan -
