حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی وەڵامی پەیەدە دەداتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە: ”دوێنێ سێشەممە 10\1\2017، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به په‌یه‌ده کە ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته پاڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کە گوایه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیی ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵساون و ناوچه‌ى (تل عه‌لۆ)ى سه‌ر به جزیره‌یان بۆمباران كردووه“.
جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”له‌گه‌ڵ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ى ورد و درشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه و نیشانده‌رى ڕاده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى، ده‌ڵێین، دیاره جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره خه‌ونیان بینیوه، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه؟ به‌ڵام دیاره ئه‌وانه سه‌ریان لێ شێواوه“.
باس‌نیوز
