چاڤی لاند خەڵات بە براوەی تیروپشکەکەی نادات
ھۆشیار بۆتانی، گەنجێکی دانیشتووی شارۆچکەی خەباتە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە 10/10/2016 سەردانی چاڤی لاندم کرد، کاتێکی تیروپشکیان پێدام، لە سەری ساڵ، تیروپشکی خەڵاتەکانیان ڕاگەیاند، من یەکەم بووم، بەڵام دوای سێ ڕۆژ زانیم کە یەکەم بوومە، من کارتەکەم ون کردووە، بەڵام وێنەکەیم ماوە، چووم سەردانیانم کرد و گوتم ئەوە وێنەکەی کارتەکەمە، ھیچ گومانی تێدانییە ئەو کارتە ھی منە، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندم کە دوای حەوت ڕۆژ سەردانیان بکەمەوە".
ئەو ھاووڵاتییەی شارۆچکەیەی خەبات، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "دوای حەوت ڕۆژ، دەڵێن دەبێ کارتەکە ئەسڵیەکەی بینی، کەچی ئەمن گوتم فەرموون کامیرەکانتان لێدەنەوە تا بزانن من ھاتوومە و کارتم وەرگرتووە، ھەرچی ھەتان وردبینی بۆ بکەن، حەتمەن ئەگەر ئەو کارتە ھی من نەبێت و ھی یەکێکی دیکە بێت، بۆ نایەت وەری بگرێ؟، ئەمڕۆ بوەتە 10 ڕۆژە ئۆتۆمبێلەکەیان نەداومەتێ و ڕایانگرتووە".
گوتیشی: "تەنانەت یەک لەوان بە منی گوت بڕۆ ھەرچی پێ دەکرێت بۆخۆت بیکە، بەڵام ئەوە مافی خۆمە، ھەرچی بکرێت دەیکەم، چاوەڕێ دەکەم، ئەگەرنا سکاڵا تۆمار دەکەم".
bas news-
