سەیدسادق.. سبەی بۆ ھاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە پێڵاوی ھاووڵاتیان بۆيە دەکرێت

سەیدسادق.. سبەی بۆ ھاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە پێڵاوی ھاووڵاتیان بۆيە دەکرێت


بڕیارە سبەی چوارشەممە، لەناو بازاڕی شارەدێی سەیدسادق، کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ نەخۆشخانی شێرپەنجە، بە بۆیەکردنی پێڵاوی ھاووڵاتیان، دەست پێبکات.



دیاری ڕەفیق، قایمقامی شارۆچکەی سەیدسادق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەپێناو ڕزگارکردنی ھاووڵاتییەکی توش بوو بەنەخۆشی شێرپەنجە، سبەینێ چوارشەممە 11/1/2017 لەکاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، بڕیارە کەمپینی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ نەخۆشخانەی ھیوای شاری سلێمانی، لەناو بازاڕی شارۆچکەکەمان، بەڕێوەبچێت".



قایمقامی شارۆچکەی سەیدسادق، ئەوەشی خستەڕوو: "دەستپێکی کارەکانمان بە بۆیەکردنی پێڵاوی ھاووڵاتیان دەستپێدەکات و ئەوەش لەپێناوی خزمەتکردنی ئەو نەخۆشانەیە".
bas news-
Top