شێخ جەعفەر: ڕه‌نگه‌ حەشدی شەعبی ڕێی پێدرابێ لە نزیک خانەقین جێگیر ببن

شێخ جەعفەر: ڕه‌نگه‌ حەشدی شەعبی ڕێی پێدرابێ لە نزیک خانەقین جێگیر ببن
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، حەشدی شەعبی شەوی رابردوو فەوجێکی هێناوەتە نزیک خانەقین، هه‌ڵبه‌ته‌ ئامانجیان ئەوەیە خەڵکی خانەقین لە نێو ئەو فەوجەدا دابمەزرێنن.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، فەوجەکە پێشووتر لە ئیمام وەیس بووە، ئێستا بۆیە بردراوەتە نزیک خانەقین تا خەڵکی خانەقین لەنێو فەوجەدا دابمەزرێنن.

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) زانیاریی دا، ''ئامری فەوجەکە کوردە و ناوی (کامەران دەلۆ)ـیە، خەڵکی خانەقینە و هه‌ر لە خۆیەوە بڕیاری نه‌داوه‌ ئەو فەوجە لە نزیک خانەقین بێ، ڕه‌نگه‌ ئەمە خەڵکانێک هەبن کە کارئاسانیان بۆ کردبێ، چونکە ناکرێ لە نێو ئەو هەموو پێشمەرگەیە بتوانرێ فەوجێک وا بەئاسانی لە نزیک خانەقین جێگیر بکرێ و رێگەی پێبدرێ.''

(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا)گوتیشی، ''پێشووتر شوێن بۆ ئەو فەوجە دیاری کرابوو و دەستەڵاتی ئەوەی نەبووە کە فەوج لە نزیک خانەقین دابنرێ، بەڵام ئێستا وا فەوجەکە هاتووە و جێگیر کراوە.''
kdp-
Top