پەیەدە، ئه‌مجاره‌ لاوانی ئەنەکەسەی كردنه‌ ئامانج

 پەیەدە، ئه‌مجاره‌ لاوانی ئەنەکەسەی كردنه‌ ئامانج
(د.کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد-سووریا دەڵێ، لە قامشلۆ، پەیەدە هێرشی کردووەتە سەر لاوانی ئەنەکەسە و ئەشکەنجەی داون.


(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە قامشلۆ گەنجانی پەیەدە چوونەتە سەر بارەگای لاوانی سەر بە ئەنەکەسە و کەلوپەلی نێو بارەگایان شکاندووە و ئەشکەنجەیشیان داون.

وه‌ك (د.کاوە ئازیزی) گوتی، ''ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ھێرشکردنە سەر بارەگای لاوان و، تاکە ھۆکار ئەوەیە كه‌ سەر بە ئەنەکەسەن، چونکە ئەوان بە ھەموو شێوەیەک دژایەتیی ئێمە دەکەن.''

(ئازیزی) هه‌روه‌ها گوتی، لە رۆژئاوای کوردستان دۆخێک دروست بووە کە ھیچ کەسێک لە پەیەدە و کردەوەکانی رازی نییە، چونکە کردەوەکانیان ھەمووی دژی رۆژئاوای کوردستانن.
kdp-
Top