دهزگای خێرخوازیی بارزانی داوای له خاچی سووری نێودهوڵهتی كرد، زیاتر بهدهنگ ئاوارانهوه بچن
كۆبوونهوهكه ئهمڕۆ سێشهممه ساز درا، كه تێیدا (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر، (پیتەر ماورەر) سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و (یاسین مەعموری) بەڕێوەبەری خاچی سووری عێراقی) ئاماده بوون.
(مووسا ئەحمەد) ڕۆشنایی خستە سەر ئەو کارئاسانی و یارمەتیانەی کە دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەرانیان کردووە، بەتایبەتی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و ئاو و کارەبا و پەروەردەوە و، ئامانجی یارمەتییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییشی بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە روون کردەوە.
له کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوای لە سەرۆكی كۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور كرد تا هاوکاریی زیاتر بگەیەنرێتە ئاوارە و پەنابەران و، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕێی پەیوەندییەکانیانەوە هەوڵ بدهن پێداویستیی زیاتر بۆ ئاوارەکان و پەنابەرەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنرێت.
هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا بە گرینگ زاندرا، هاوکاریی زیاتر بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکانی شەڕی داعش دابین کربکرێت و، دەرفەتی ئەوە بۆ خەڵکەکە بڕەخسێندرێت کە لە ناوچەکانی خۆیاندا بمێننەوە و درێژە بە ژیانی ئاساییی خۆیان بدەن.
kdp-
