وەزیرێکی ژاپۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 وەزیرێکی ژاپۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بڕیار وایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری حکوومەتی ژاپۆن بۆ کاروباری دەرەوەی ژاپۆن سەردانی هەولێر بکات.


بەپێی ئەو زانیارییانەی بەده ستمان گەیشتوون، بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2017 -1- 10 وەزیری حکوومەتی ژاپۆن بۆ کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.



ئەو بەرپرسە باڵایەی ژاپۆن لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندیی دوو لایەنەی نێوان کوردستان و ژاپۆن گفتوگۆ دەکەن.













باسنیوز
Top