وەزارەتی ئەوقاف: داعش 100 شوێنی ئایینی لە ناوچە کوردستانییەکان تەقاندووەتەوە

 وەزارەتی ئەوقاف: داعش 100 شوێنی ئایینی لە ناوچە کوردستانییەکان تەقاندووەتەوە
ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، چەندین شوێنی ئایینی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تەقاندووەتەوە و وەزارەتی ئەوقافیش ڕوونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.



مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تیرۆرستانی داعش لەو شوێنانەی هەرێمی كوردستان و دەشتی نەینەوا و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان كە دەستیان پێی گەیشتووە، زیاتر لە 100 شوێنی ئایینەکانی (مەسیحی، ئێزدی، كاكەیی و موسڵمان)انیان بە هەردوو مەزهەبی (سوننە و شیعە)وە ڕوخاندووە و تەقاندۆتەوە و زیانیان پێ گەیاندووە کە نیوەیان مزگەوت و حوسەینییە و تەكیە و خانەقاكانن.



ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بەشێکی زۆری ئەو شوێنانەی تەقێنراونەتەوە، پێشووتر خەڵک لە وڵاتانەوە سەردانی کردوون و وەک شوێنی ئایینیی ناوچەکە ناسێنرابوون، بەشێکیشیان ببوونە شوێنی کۆبوونەوەی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق".



ئەوەشی خستەڕوو، داعش بەوەشەوە نەوەستاوە، سەرجەم دەستنووس و کتێب و بەڵگەنامەکانی سووتاندووە کە بەپێی هەموو پێوەرەکان، زیانی ناوچە کوردستانییەکان لە ماوەی ژێر دەسەڵاتی داعشدا زۆر زۆر بووە.







باسنیوز
Top