نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا كاتژمێر 7:26 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برنت، كه پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه بۆ نرخه‌كانی نه‌وت، (20) سه‌نت به‌رزبۆوه‌و به‌رمیلێكی به 55.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی مام ناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس نه‌وتی خاوی برنت (16) سه‌نت به‌رزبۆوه و به‌رمیلێكی به 52.12 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ هه‌ردوو نه‌وتی خاوی برنت و رۆژئاوای ته‌كساس به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی % 4 دابه‌زین.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بریتییه له پێشبینییه‌كان به‌وه‌ی هه‌ندێك له پلانه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ڕوسیای دره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه جێبهجێده كرێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای گومانه‌كان له‌وه‌ی پلانه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێبكرێن.
"كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌راندا، پاڵپشتی ده‌كات له هاوسه‌نگی بازاڕ كه‌ئه‌وه‌ش كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاوی جیهانی وشك ده‌كات، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات پێداچونهوهبكهین به پێشبینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له ئه‌مساڵدا بۆ 57 دۆلار" كۆمپانیای لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی بی ئێم ئای، كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، به رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه.
به‌ڵام هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی دیكه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران و عیراق و ئه‌مریكاوه.
دوێنێ بازرگانان ڕایانگه‌یاند دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتربوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئێران، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) به‌رهه‌می خۆیان كه‌مكردۆته‌وه له هه‌وڵێكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاوی جیهانی و به‌وه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌رتی نه‌وت و داتاكانی هه‌نارده‌كردنی خۆیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئێران به سوود وه‌رگرتن له به‌ده‌ركردنی له‌به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وڵاتانی ئۆپیك و كڕیاری نوێوه زیاتر له 13 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عه‌مباركراوی ناو پاپۆڕه‌كانی فرۆشتووه.
به‌پێی داتاكان له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 دا نه‌وتی عه‌مباركراوی ئێران له‌ناو پاپۆڕهكاندا له‌سه‌ر ده‌ریا، بریتی بووه له 29.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕه بۆ 16.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مبۆته‌وه.
كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین ڕێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
دواتربهرههمهێنهرانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو.
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت دوای زیاتر له دووساڵ دێت له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا و هه‌روه‌ها دوای زیاتر له ساڵێك دێت له مشتومڕی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) و بێ متمانه‌یی ڕوسیای ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل. رێكه‌وتنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه سعودیه سازشی بۆ ئێرانی ركابه‌ری كرد.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
