ئەمشەو وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ده‌گاته پایته‌ختی هه‌رێم
ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانى به‌رگرى و په‌ره‌پێدانى هۆڵه‌ندا و وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
بڕیاره وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا خاتوو جانین هانیس و شاندی یاوه‌ری له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان "فوئاد حوسێن" و وه‌زیرى ناوخۆ "كه‌ریم شنگالى" و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم "فه‌لاح مسته‌فا" پێشوازییان لێ بكرێت.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندى حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى نێو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ دەکەن
payamner-
