پاككردنه‌وه‌ى ناوچه مینرێژكراوهكانى داعش درایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى هه‌رێمى كوردستان
ده‌زگای گشتی كاروباری مینى هه‌رێم یاداشتێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى كاروبارى مینى عێراق و رێكخراوی ئایماس واژوو كرد كه به‌پێى گرێبه‌سته‌كه كارى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه مینڕێژكراوه ئازادكراوههكانى ژێر ده‌ستى داعش ، به‌فه‌رمى ئه‌ركى ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌بێت.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ده‌زگاى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه :"ئه‌مڕۆ 9 ى كانونى دووه‌م ، یاداشته‌كه له‌نێوان ده‌زگای گشتی كاروباری مینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسی كاروباری مینی عێراق و رێكخراوی ئایماس واژوو كراوه كه گرنگی خۆى ده‌بینێته‌وه له‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش ئازاد كراون وه هه‌ر شوێنیك كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ده‌ستى داعش ئازادی كردبێت هه‌موو كاروبارێكی تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ی مین و بۆمبی چێنراو و پاشماوه جه‌نگیه‌كانى ده‌بێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ده‌زگای گشتی كاروباری مینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه بچێت".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كۆمپانیا و رێكخراوێكی ناوخۆی و بیانی كاروباری مین بیه‌وێـت كار بكات ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ده‌زگای مین هه‌رێمی كوردستان كار بكات.
به‌پێى راگهیهنراوهكه به‌جێبه‌جێ كردنى ناوه‌ڕۆكى یاداشته‌كه سوودێكی باش به هه‌رێمی كوردستان ده‌گات له دابینكردنی فه‌ند بۆ رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت بهكاورباری مین كه ڕووبه‌رێكی زۆری پیسبوو، پاك بكرێته‌وه و خه‌ڵكه ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه شوێنه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌كی وه‌ك ئاو و خوێندن و نه‌خۆشخانه و ریگه‌وبان و ته‌ندروستی ناتواندرێت ئه‌نجام بدرێت به‌بێ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه جه‌نگیه‌كان و بۆمبه چێنراوه‌كان.
هه‌روه‌ك گرنگیه‌كى تریشى له‌وه‌دا ده‌بێت، كه وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه فه‌ندی زیاتر بۆ هه‌رێم ده‌نێرن بۆ خێراتر كردنی پاكردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارقورسی ئاواره‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
bas news-
