گه‌نجێك به تاپڕ خۆى كوشت
نه‌قیب سه‌لام سائیب گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی سلێمانى بۆ كاروبارى قه‌زاكان، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 9/1/2017 له گوندى (بێستان سوور) ى سه‌ر به‌شاره‌دێى عه‌ربه‌ت، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوى (محه‌مه‌د حه‌یده‌ر) به چه‌كى جۆرى تاپڕ خۆى كوشتووه".
گوتیشی "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌نجه‌كه بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه و كه‌سوكاره‌كه‌شی سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه".
ڕونیشیكرده‌وه "په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌دێى عه‌ربه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه".
bas news-
