لەسەر بانگهێشتکردنی چەند وەزیرێک کێشە لە نێوان عەبادی و مالیکی دروست دەبێت

 لەسەر بانگهێشتکردنی چەند وەزیرێک کێشە لە نێوان عەبادی و مالیکی دروست دەبێت
لەسەر لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق کێشە دەکەوێتە نێوان مالیکی و حەیدەر عەبادی، چونکە لایەنگرانی عەبادی بە لێدان لە حکوومەتەکەی دەزانن.

د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پرسی لێپرسینەوە لە چەند وەزیرێک بخرێتە بەرنامەی کارەوە، کە بەشێکی زۆری ئەو وەزیرانە، کەسانی کاران لە حکوومەتی عێراق و لەلایەن ئەندامانی نزیک لە نووری مالیکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."

ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە گوتیشی: "گرووپی مالیکی دەیەوێت لەڕێگەی لەکارخستنی وەزیرەکانی کابینەی عەبادی حکوومەت بگەیەنێتە ئاستێک کە دواجار بە ئاسانی لە پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە ئێستا بەشێکی زۆری پۆستەکان و وەزیرە گرنگەکان لەکار نەماون و بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، "بەهۆی ئەو پرسەوە گرفت لە نێوان عەبادی و مالیکیدا دروست بووە، عەبادی ئامادەیی نیشان داوە بەشێک لە وەزیر و پۆستەکان بداتە لایەنگرانی سەدر، چونکە باش دەزانێت سەدر لە بەرەی مالیکی نییە."





باسنیوز
Top