ئەنجومەنی وەزیران برە پارەیەکی دیکە بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین دەکات
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، رەزامەندیی لەبارەی کردنەوەی خولێکی دیکەی دیبلۆمی باڵای وەزارەتی تەندروستی، دراوە و بڕیاردراوە بڕی 25 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ خولەکە دابین بکرێت.
نووسراوەکە، کە دکتۆر رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، خولەوکە بۆ پێدانی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵایە لە بوارەکانی پزیشکی، پەرستاری، بایۆلۆجی و کیمیایی.
هەروەک لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، خولەکە، کە بۆ خوێندنی ساڵی 2016-2017ـەیە، بە خۆڕاییە بۆ قوتابییانی شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
قوتابییانی بیانی (دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان) بۆ بەشداربوون لەم خوێندنە، پێویستە شەش ملیۆن دینار بدەن و لە کاتی بەشداریکردنیش لە تاقیکردنەوەی وەرگرتنم، پێویستە 50 هەزار دینار بدەن.
هەر لە نووسراوەکدا هاتووە، کە لە کاتی وەرگرتنەوەی بروانامەکە، پیویستە قوتابی بڕی 50 هەزار دینار بدات و کۆی ئەو پارانەی لە قوتابییەکانیش وەردەگیرێن، لە خولەکەدا خەرج دەکرێن.
باسنيوز
