سەرۆک وەزیرانی تورکیا: پەكەكە شنگال چۆل دەكات
ئه‌و قسانه‌ی یڵدرم شه‌وی رابردوو له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات لە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغا له ئه‌نقه‌ره، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
یڵدرم رایگەیاند کە ھیچ جیاوازییەک لە نێوان ئاسایشی تورکیا و عیراقدا نییە "ھەر کام لەم وڵاتانە ئاسایشی تێدا بەرقەرار نەبێت ئەوا ئەوەی دیکەش ئاسایشی تیدا بەرقەرار نابێت"، لەم چوارچێوەیەشدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوە لە دژی رێکخراوەکانی پەکەکە، فەتحوڵا گوله‌ن و داعش رێککەوتوون.
لەبارەی جێگیربوونی پەکەکە لە شنگال یڵدرم وتی "جێگیربوونی پەکەکە لە ناوچەی شنگال بابەتی ئەمنی نەتەوەیی تورکیایە. ئەم بابەتەشمان بە وردی تاوتوێ کردووە. یان پێشمەرگە و سوپای عێراق پەکەکە لەم شوێنە دەردەکەن، یانیش تورکیا ئەوەی پێویست بێت دەیکات. لەمبارەیەوە بۆچوونمان ئاشکرا و روونە. ئەمەشمان لە سەردانەکەدا باسکردووە".
سه‌ردانه‌كه‌ی یڵدرم دوای ئه‌وههات كه به‌هۆی جێگیركردنی هێزێكی سوپای ئه‌و وڵاته له سه‌ربازگه‌یه‌كی باشیك، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئاڵۆزییان تێكه‌وت و چه‌ندین جار به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات لێدوانی توندیان دژی به‌یه‌كتردا.
یڵدرم رایگەیاند کە یەکەمین سەردانی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ عێراق ئەنجامداوە و ئەمەش بە مانای گرنگیدانی تورکیا بەو وڵاتە دێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق كه‌وتووه‌ته قۆناغێكی نوێ.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە لە سەردانەکەیدا تاوتوێی بەرژەوەندی ھاوبەش و چارەسەکردنی کێشەکان کراوە. وتیشی "لەم چەند مانگەی دواییدا لەبارەی کەمپی باشیک کاریگەری نەرێنی کەوتبووە سەر پەیوەندییمان لەگەڵ عێراق. کۆبوونەوەی بە سوود لەبارەی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و بردەودان بە ھەماھەنگی لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری ئەنجامدراوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق "ھەروەکو چۆن ھەستیاری ئەوانە بە ھەمان شێوە ھەستیاری ئێمەشە. بە ئاشکرا بە ئەوانمان گوتووە کە ھەبوونی سەربازانی تورکیا لە کەمپی باشیک تەنھا بە مەبەستی ھاوکاری ھێزەکانی عێراق لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دایە".
هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌میحوه‌ری باشیك-ی سنوری نه‌ینه‌وا راهێنانی سه‌ربازییان به‌چه‌كدارانی سونه كردووه‌و ده‌یانویست له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام به‌غدا به‌توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌یه‌وه.
له‌ساڵی 2015 دا ئه‌نكه‌ره پێشنیاریكردبوو ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا له‌نێوانیشیاندا چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی ناو سوپای عیراق، به‌رده‌وامبێت له‌مه‌شقپێكردنی هێزه‌كان له‌ناو كامپه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ وه‌ڵامنه‌درایه‌وه.
توركیا پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی له باشیك بمێننه‌وه هه‌تاوه‌كو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ته‌واوی عیراق له داعش پاكده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
