ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سوپاسی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆک ئۆڵاند ده‌کات
ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپاسی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆکی ئەو وڵاتە فرانسوا ئۆڵاندی کرد بۆ ئه‌و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ی که بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕێکخراوی "ده‌بڵیو ئێچ ئۆ" له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپاسی سه‌رۆک فرانسوا ئۆڵاندی کرد، بۆ ئه‌و ئه‌و ده‌رمان و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ی که له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا، ڕاده‌ستی ڕێکخراوه‌که‌ی کرد وه‌ک هاوکارییه‌ک بۆ ئاواره‌کانی عێراق.
"ئه‌ڵتاف موسانی" سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که وتی، "بێگومان ئه‌و هاوکارییانه کاروباری فریاگوزاریی باشتر ده‌که‌ن و که‌موکورتی پێداویستییه پزیشکییه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه."
payamner-
