دووەم تەقینەوەی خۆکوژی لە به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا

دووەم تەقینەوەی خۆکوژی لە به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا

سەرچاوە ئەمنی و تەندروستییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ 8 کانونی دووەمی 2017، کەسیکی خۆکوژ لە بازاڕێکی گەڕەکی بەلەدییاتی شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوەو بەهۆیەوە 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەماوەی ئەمڕۆدا ئەوە دووەم تەقینەوەی خۆکوژییە کە لە بەغدا ڕوودەدات.
سەرچاوەکانی پۆلیس و تەندروستی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی سەوزە و میوەی گەڕەکی جەمیلەی خۆرهەڵاتی بەغدا، کە کەسێکی خۆکوژی تێدا بووە، بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و 50 بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشبەرەکە ئوتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی بەئاراستەی ئەو گەڕەکە بردووە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی شیعە مەزهەبن و لە دەروازەی گەڕەکەکە تەقاندوویەتییەوە، لەو کاتەدا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستدرێژی گولەیان لێکردووە و ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بازاڕێکی گەڕەکی جەمیلەی بەغدا دەربڕی و لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە کۆبوونەوەیەکی شیعەکانی لە خۆرهەڵاتی بەغدا کردووەتە ئامانج.
payamner-
Top