315 ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆ له هه‌رێم په‌خشده‌كه‌ن
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر وتی "زۆر‌و بۆری كه‌ناڵ له‌كوردستاندا وایكردووه فه‌وزا دروست ببێت، به‌ڵام له كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2013ی تایبه‌ته به‌كاری میدیا له‌هه‌رێمدا، ره‌چاوی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ین و فلته‌رێك بۆ فیلمی دۆبلاجیش داده‌نێین".
وتیشی "زیاتر له 315 كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆن و رادیۆ له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا په‌خش ده‌كه‌ن، گوژمه‌ی پاره‌ی ساڵانه‌یان یه‌ك ملیار و 274 ملیۆن و 425 هه‌زار دیناره كه‌ده‌درێته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم".
گۆمه‌شینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2013 تایبه‌ت كه‌كاركردنی كه‌ناڵه میدیاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له ژێر هه‌مواركردنه‌وه‌دایه، چونكه كاتی ده‌رچوونی ئه‌و رێنماییه زروفی سیاسی و ئابوری هه‌رێم جیاوازبووه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا ره‌چاوی دۆخی ئێستا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ره‌چاوی هه‌ر سكاڵایه‌ك ده‌كرێت كه‌هاوڵاتیان هه‌یانبێت له‌كاتی پیشاندانی وێنه‌ی نه‌شیاو له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستان.
xendan -
