مه‌سعود بارزانی: پێویسته له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی روونكردنه‌وه بدرێته ڕای گشتی
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه و تێیدا هاتوه كه كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژی شەممە ٧ـی١ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین به‌سەرپەرشتی بارزانی و به نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و چه‌ندین به‌رپرسی هه‌رێم بەڕێوەچوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی ڕایگەیاندووه "ڕاستە پڕۆسەکە دەست پێکراوە، بەڵام پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت و ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی بەردەوام لەبارەی هەنگاوەکانی پرۆسەکەوە بۆ ڕای گشتی هەبێت. دواتر سەرۆک بارزانی داوای لە ئامادەبووان کرد سەرنجەکانی خۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی ئەو پرۆسەیەوە بخەنەڕوو".
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووه کە "لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی سەرۆک بارزانی لە ١٠ـی٢ـی٢٠١٦، لە وەزارەتی دارایی و پێداچوونەوە بە ڕوونیی داهاتەکانی نەوت، چەندین هەنگاوی چاکسازی گیراونەتەبەر و پرۆسەکانیش لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوامن".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه "لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە (ڕەشنووسی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی) لە قۆناخی کۆتاییدایە کە تیایدا نەخشەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەستنیشان کراوە".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی١ـی٢٠١٧ لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەو دەزگا پەیوەندیدارانەی لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارن، بەڕێوە بچێت تا ڕێوشوێنی پراکتیکی بگیرێتەبەر و هەر دەزگایەک نەخشەڕێ و میکانیزمێک پێشنیار بکات بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی لیژنەیەکی باڵای هەماهەنگیدا بۆ بەدواداچوونی سەرجەم پرۆسەکانی چاکسازی، جێبەجێ بکرێن.
رۆژی 10/2/2016 مەسعود بارزانی به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، چه‌ند بڕیارێکی دەرکرد.
بڕیاره‌كانی بارزانی بریتین بوون له :
1. ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه:
ا. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت.
ب. پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمێریارییه‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو.
ج. پێداچوونه‌وه به گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه.
د. پێداچوونه‌وه به میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان.
هـ. پێداچوونه‌وه به گشت زه‌ویه كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی.
و. پێداچوونه‌وه به گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به هاووڵاتیان و، ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابوری.
ز. پێداچوونه‌وه به گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان.
ح. پێداچوونه‌وه به خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی.
گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم.
ی. پێداچوونه‌وه به سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم.
2. ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن.
3. ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم.
4. بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه.
xendan -
