بەشەخۆراکی کەمپێکی ئاوارەکان دابەشکرا
ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچونی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کە لەلایەن بەرنامەی جیھانی خۆراکەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ لە کەمپی نێرگزلی سەر بە شارۆچکەی شێخان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر ٢٣٢ خێزانی کەمپەکەدا دابەشکرد.
لە سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک بەپێی بەرنامەیەکی ھاوبەش لەنێوان بەرنامەی جیھانی خۆراک و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر ئاوارەکانی سەرجەم کەمپەکاندا دابەش دەکرێت.
payamner -
