په‌رله‌مانتارێكى پارتى: پێویسته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ى ئاشكرا بكات
پهرلهماننارێكى پارتى له وه‌ڵامى به‌یاننامه‌كه‌ى چوار فراكسیۆنه‌كه، كه ئاماده‌نین سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى یاسای بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 كۆببنه‌وه و داواى دواخستنیان كردووه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ر ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیانیان ده‌وێت، پێویسته كۆبوونه‌وه دوانه‌خه‌ن، هه‌روه‌ك داواش ده‌كات، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانى حزبه‌كان پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ، دابنیشن.
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌ندراوى چوار فراكسیۆنه‌كه (یه‌كێتى، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ى ڕا گه‌یاند :" هه‌ڵوێستى چوار فراكسیۆنه‌كه ڕوونه، به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان له به‌رده‌م كامێرا‌كان ده‌ستیان كرد به (مژده مژده) و له پشت كامێرا‌كان ده‌یانگوت، ئێمه دڵنیاین كه حكوومه‌تى فیدڕاڵ پاره نادات به هه‌رێمى كوردستان".
ڕوونیكرده‌وه، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت به داتا هه‌موو ژماره‌كان بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ڕوون بكاته‌وه، گوتیشی :" ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئامانجیان ئه‌وه‌یه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن، با چی زووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم كۆببنه‌وه و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هیواى خواست لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكارى شه‌هیدان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حزبایه‌تى، گوتیشی :" پێویستى لایه‌نه‌كان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان گوێ بگرن له حكوومهن و بزانن چى له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوولاتیانى كوردستانه، ئه‌وه بكه‌ن".
داواشى كرد، مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كان پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چیتر واز بهێنن له موزایه‌ده‌ى سیاسی و بارى گوزه‌رانى خه‌ڵكى چاك بكه‌ن، گوتیشی :" خه‌ڵك كراون به قوربانى ململانێی سیاسی و بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
bas news-
