جه‌لال خورشید له سلێمانى كۆچى دوایی كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، هونه‌رمه‌ند "جه‌لال خورشید" به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه، كۆچى دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند نوئاس ئه‌موورى، هاوڕێی هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو، ڕای گه‌یاند :" جه‌لال خورشید له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له سلێمانى، كۆچى دوایی كرد".
ڕوونی كرده‌وه، تائێستا شوێنى ناشتنى ته‌رمى هونه‌رمه‌نده‌كه و واده‌ى پرسه‌دانانى دیارى نه‌كراوه، گوتیشی :" زۆرێك له‌كه‌سوكارى ئه‌و هونه‌رمه‌نده له شارى به‌غدا ده‌ژین.
جه‌لال خورشید یه‌كێك بوو له گۆرانیبێژه عێراقییه‌كان كه نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ناوبانگى ده‌ركرد، هه‌رچه‌نده گۆرانییه‌كانى به زمانى عه‌ره‌بى بوون، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا گۆرانیبێژه‌كه كورد بوو، به‌شێك له كه‌سوكاره‌كه‌شى نیشته‌جێی گه‌رمیانن.
bas news-
