ڕۆژنامەیەکی چیک: نووسینگەی یەپەگە لە پراگ داخرا
ڕۆژنامەی "پراڤۆ" لە زمانی پارێزەرێکەوە ڕایگەیاند، کە نووسینگەی باڵی سەربازیی پەیەدە(یەپەگە) کە لە مانگی نیسانەوە لە پراگی پایتەختی چیک کرابووەوە، داخرا، چونکە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ دامودەزگاکانی کۆماری چیک.
پارێزەر "سلۆڤار ھینکۆ" کە خزمەگوزاریی یاسایی پێشکەش کردووە، دەڵێت: "نوێنەرایەتی یەپەگە لە چیک کرێی نووسینگەکەی نوێ نەکردوەتەوە."
ھەروەھا ئاماژە بەوەش دەکات کە دیپلۆماسیەتی چیک خۆپارێزە لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ یەپەگە.
ھەر لەو بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چیک، "میشیل لاگروڤا" ڕایگەیاند کە ئەوان دان بەو گروپەدا نانێن کە ناوی یەپەگەیە بەپێی ھەواڵی "پراڤۆ".
payamner-
