گۆرانیی ئاڵای کوردستان لە ڕۆژی ئاڵادا بڵاو دەکرێتەوە

 گۆرانیی ئاڵای کوردستان لە ڕۆژی ئاڵادا بڵاو دەکرێتەوە
لە ڕۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی 2016ـدا کە بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کراوە، ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانی بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.

کازم کۆیی، تێکستەکەی گۆرانییەکەی نووسیوە، وشیار مەرجان ئاوازی بۆ داناوە، ھەروەھا ھۆگر عەزیز کاری دابەشکردنی میوزیک و ھۆگر سەعید تۆمارکردنی بۆ کردووە، ھەنگاو مەرجان کاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، ھەروەھا دیار مەرجان کاری مۆنتاژ و دەرھێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

وشیار مەرجان، بەڕێوەبەری بەرھەمی کلیپی (ئاڵای کوردستان) لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "کلیپەکە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان 2016-12-17 بڵاو دەکرێتەوە".

گوتیشی: "لە چەند شوێنێکی جیاوازی وەک (مۆنیومێنتی شەھیدان، پەرلەمانی کوردستان، فەرماندەیی پاسەوانی زێرەڤانی، پارکی شەھید سامی عەبدولڕەحمان) وێنەی کلیپەکە گیراوە".

قوتابییانی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و کۆمەڵەی دوازدە سوارە بەشدارییان لە وێنەگرتنی کلیپەکە کردووە، وشیار مەرجان دەشڵێت: "کلیپەکە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی ھەولێری سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە".












باسنیوز
Top