مەنسوور بارزانی: ئەوانەی دەڵێن پێشمەرگە میلیشایە بەكرێگیراون.. ھەڕەشەم لە كەس نەكردووە
به‌گوێره‌ی هه‌ندێ مێدیای نافه‌رمی، گوایه هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان كه سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه و خێزانی شه‌هیدانی كوردستان كردووه، كراوه، له‌مباره‌وه (مەنسوور بارزانی) جه‌ختی كرده‌وه: "ھەڕەشەم لە ھیچ كەس نەكردووە، من ئەمڕۆیش كە لەگەڵ خەڵك دژ بە گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارە ھاتوومەتە سەر شەقام، وەك كوڕی سەرۆك نەھاتووم، بەڵكو وەك پێشمەرگەیەكی ئەم خاكە ھاتووم و ھیچ ھەڕەشەیەكیشم نەكردووە، خۆ ئێمه یاسا و دادگامان ھەیە و داوامان لە داواكاری گشتی كردووە سكاڵای یاسای تۆمار بكرێت، بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە بێت ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی قسه‌كانی بدات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو عەرەبییەكەی بەھێزە و كوردییەكەی لە بیرچووەته‌وه وا تێگەیشتووە كە من ھەڕەشەم كردووە، من ھەڕەشەم نەكردووە و ھەڕەشەش ناكەم ئێمە فێری ھەڕەشە نین، بەڵكو لە رێگەی یاساوە سكاڵا تۆمار دەكەین".
ده‌رباره‌ی لێدوانه نابه‌جێ و ناشیاوه‌كانی نوێنه‌ره‌كه‌ی گۆران و ئه‌وانه‌یش كه پێشمه‌رگه به میلیشیا ده‌زانن، (مەنسوور بارزانی) رایگه‌یاند: "ئەو كەسانەی دەڵێن پێشمەرگە میلیشاییە بەكرێگیراون. پێشمەرگە پارێزەری وڵاتە و فرمێسكی دایكی شەھیدانە، خانەوادەی شەھیدان تاجی سەری كورد و كوردستانن".
KDP
